چوارشەممه - 8ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

0

ساڵح بێچار

ساڵح عەلى کەریم ناسراو به ساڵح بێچار، شاعیر، نووسەر و رۆژنامەنووس له ساڵى 1967 لە گەڕەکى سەرشەقامى شارى سلێمانى لەدایکبووە.

 لە سەرەتای ساڵی 1984 تا 1988 لە سەر شەقامی مەولەوی شاری سلێمانی کارى کتێبفرۆش کردووە.

 یەکەم شیعری لە ساڵى 1983 لە رۆژنامەی ھاوکاریدا بڵاوکراوەتەوە.

 لە ساڵى 1985 شیعری لە ژمارە 10ی گۆڤاری گزنگ ی یەکێتی نووسەرانی کوردستان لە شاخ بڵاوکردۆتەوە.

 لە 1986 یەکەمین چیرۆکی خۆى بەنێوى نوێبوونەوەی زامی دەروونێک لە ھۆڵی یەکێتى سەندیکاى کرێکاران خوێندۆتەوە.

 لە ساڵانى هەشتاکاندا بەشدارى زۆربەی کۆڕە ئەدەبییەکانی لە شارى سلێمانی کردووە.

 لە ساڵى 1991 ئەندامى یەکێتی نووسەرانی کورد بووە.

 لە ساڵى 1992 ئەندامی کۆڕی رۆشنبیری کورد سلێمانی، بووە.

 لە ساڵى 1996 ئەندامی کۆنگرەی دامەزرێنەری بنکەی ئەدەبی و رووناکبیریی گەلاوێژ بووە.

 لە ساڵى 1998 ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یانەی چیرۆک – سلێمانی بووە.

 لە رۆژى 2005 لەبەرامبەر بەشداریکردنی لە ئەدەبیاتی شۆڕشی نوێ لە شاخدا خەڵاتی پێزانینی مام جەلالى وەرگرتوە.

 لە ساڵى 2008 ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری ناوەندی رووناکبیریی شارباژێڕ بووە.

 ئەندامی کارای سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستانە.

 ئەندامی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی رۆژنامەنووسان IFJ ە.

 چەندین شیعری لەلایەن ھونەرمەندانى کوردستان کراون بە گۆرانی،

چەندین شیعری وەرگێڕدراون بۆ زمانەکانی: ئینگلیزی و عەرەبی و فارسی.

چەند بەرهەمێکى چاپکراوى هەیە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌