شەممه - 1ی بەفرانباری 2724

کۆی دەنگەکان

0

ساڵح قه‌فتان

ساڵح قه‌فتان ساڵی 1885 له‌ شاری سلێمانی له‌دایك بووه.

قوتابخانه‌ی روشدییه‌ی عه‌سكه‌ری خوێندووه‌، ئاماده‌یی سه‌ربازیی له‌ به‌غداو كۆلیجی سه‌ربازی سوڵتانی له‌ ئه‌سته‌نبوڵ ته‌واو كردووه‌.

له‌ سوپایی عوسمانی دا بووه‌ به‌ئه‌فسه‌ر له‌ سه‌رده‌می پێكهاتنی حكومه‌تی شێخ مه‌حموود دا مامۆستای جوگرافیاو مێژوو بووه‌ له‌ قوتابخانه‌ی مه‌حموودییه‌، دواتر بووه‌ به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی فه‌یسه‌ڵییه‌و پاشتریش به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی سلێمانی.

هه‌تا ساڵی 1935 له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی كوردانه‌ی خانه‌نشین كراوه‌.

ساڵح قه‌فتان یه‌كێك بوو له‌ دامه‌زرێنه‌رانی ڕۆژنامه‌ی بانگی كوردستان‌و ساڵی 1937 یش ڕۆژنامه‌ی زبانی له‌ سلێمانی ده‌ركردووه‌. له‌ ساڵی 1938یش دا گۆڤاری زانستی له‌ سلێمانی بڵاوكرده‌وه‌و له‌ گۆڤاری گه‌لاوێژو ڕۆژنامه‌ی ژیان‌و ڕووناكی‌و بڵاوكراوه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا گه‌لێك نووسین‌و وتاری نووسیوه‌و بڵاوی كردۆته‌وه‌.

ساڵح قه‌فتان بایه‌خێكی تایبه‌تی داوه‌ به‌نووسین‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی مێژوویی‌و یه‌كێكه‌ له‌ مێژوونووسه‌ گه‌وره‌كانی كورد.

له‌پاش خۆی چوار كتێبی به‌نرخی بۆ به‌جێ هێشتووه.

له‌سه‌رده‌می حوكمڕانی شێخ مه‌حموودی نه‌مر گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ سلێمانی‌و بووه‌ به‌مامۆستای مێژوو و جوگرافیا له‌قوتابخانه‌كانی سلێمانی‌و له‌و سه‌رده‌مه‌دا خزمه‌تێكی زۆری له‌و بواره‌دا پێشكه‌ش به‌مناڵانی كوردستان كردووه‌.

ساڵح قه‌فتان رۆژنامه‌نوسیش بووه‌‌و له‌دامه‌زرێنه‌رانی رۆژنامه‌ی بانگی كوردستان بووه‌. ساڵی 1937 رۆژنامه‌ی زبانی له‌سلێمانی ده‌ركردووه‌. ساڵی دواتر گۆڤاری زانستی ده‌ركردووه‌. ساڵح قه‌فتان بایه‌خی زۆری به‌ لێكۆڵینه‌وه‌‌و نووسینه‌وه‌ی مێژوو داوه‌، هه‌ربۆیه‌ش زیاتر وه‌ك مێژوونوس ناسراوه‌.

له ساڵی‌ 1968 كۆچی دوایی كرد.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌