هەینی - 7ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

10

سالم

عەبدوڕەحمان بەگی ساحێبقران ناسراو بە سالم لە ساڵی 1800دا لە شاری سلێمانیی باشووری‌ كوردستان له‌دایك بووه‌.

یەکێکە لە شاعیرە ناودارەکانی کلاسیکی کوردی و لەگەڵ حەزرەتی و مەحوی سێ کۆچکەی شاعیرانی سەردەمی میرنشینی بابانیان پێکهێناوە کە بە "سێکوچکەی بابان" ناسراون.

کاتێک باسی بەرهەمی ئەدەبی و شیعری کوردی دەکرێ، دەبێ ناوی سالم ریزی پێشەوەی ناوەکان بێت، لەبەر ئەوەی لەگەڵ نالی و کوردی بە سێکوچکەی بابان و یەکێک لە شاعرە ناودارەکانی کوردستان دادەنرێن.

بە یەکێک لە شاعیرە بەختەوەرەکان ناسراوە، لەبەرئەوەی زۆرترین بەرهەمەکانی لەبەر دەستن، هەروەها سالم رۆڵی گەورەی هەبووە لە دروستکردنی قوتابخانەی شیعری بابان. ئایین وه‌ك هه‌ر لایه‌نێكى دیکە جێگه‌ى بایه‌خى سالم بووه.

لە ساڵی 1866دا كۆچی‌ دوایی‌ كردووه‌‌و و لە گردی سەیوان لە شاری سلێمانی بە خاک سپێردراوە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌