کۆی دەنگەکان
0
سارا عومه‌ر
سارا عومه‌ر له ساڵی 1986 له شاری سلێمانی له باشووری كوردستان له دایك بووه.
لەتەمەنی 10 ساڵیدا لەگەڵ خێزانەکەیدا ده‌ڕۆن بۆ ئێران‌و دواتریش بۆ سووریا، پێنج ساڵ ئاوارەدەبن بەر لەوەی بگەنە دانیمارک.
له زانكۆی ئارهۆس به‌شی یاسای ته‌واو كردووه و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسه له زانسته سیاسییه‌كان و خوێندكاری ماسته‌ره له زانسته سیاسییه‌كان.
گۆڤاری نێل مه‌گه‌زین كه گۆڤارێكی جیهانییه و تایبه‌ته به هه‌ڵبژاردنی كه‌سایه‌تییه سه‌ركه‌وتووه‌كانی جیهان ، سارا عومه‌ر ی وه‌ك شاژنی ئه‌ده‌بیاتی دانیمارك ناساند .
هه‌روه‌ها سارا عومه‌ر یه‌كێكه له‌و كه‌سه به‌ناوبانگ و به‌هێزانه‌ی له بواری مافه‌كانی ژنان و منداڵان هه‌وڵی زۆری داوه.
سارا ته‌نیا به نووسینی كتێبی مردووشۆر له ساڵی 2017 توانی له ماوه‌ی شه‌و و ڕۆژێكدا ببێته خاوه‌ن نازناوی گه‌وره‌ترین نووسه‌ر له دانیمارك .
سارا عومه‌ر، نووسه‌ری رۆمانی مردووشۆر، له دانیمارك خه‌ڵاتی ژنی ساڵی پێ به‌خشرا، كه یه‌كه‌م ژنی كورده لەسەر ئاستی جیهان، خه‌ڵاتێكی له‌و جۆره به‌ده‌ست بهێنێت.
رۆمانی مردووشۆر به چه‌ندین زمان‌و چاپ و بڵاو بۆته‌وه‌و به سه‌دان هه‌زار به‌رگی لێ فرۆشراوه. تاكه رۆمانی كوردییه، كه له‌لایه‌ن ژنه نووسه‌رێك نووسرابێت و هێنده‌ی لێ فرۆشرا بێت و له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ده‌نگی دابێته‌وه.
سارا عومه‌ر خه‌ڵاتی ژنی ساڵی 2019ی له دانیمارك وه‌رگرت كه له‌سه‌ر ئاستی ده‌نگدانی خه‌ڵک بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌که ریكۆردی شكاند که تا ئێستا هیچ كه‌سایه‌تییه‌ك هێنده‌ی ئه‌و ده‌نگی نه‌هێناوه.
خه‌ڵاته‌كه، له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی ELLE Style Awards 2019 به‌سارا به‌خشراوه، که ده‌درێت به‌و ژنانه‌ی بوێر‌و ره‌جه‌شکێنن له‌کارو چالاکییه‌کانیانداو کار بۆ مافه‌کانی ژنان‌و منداڵان‌و مرۆڤ ده‌که‌ن.
شایەنی باسە سارا عومەر تا ئێستا زۆرترین خەڵاتی پێ بەخشراوە، لەوانە:
خەڵاتی پرفرۆشترین كێتب بۆ ساڵی 2018
خەڵاتی ئازادیی ڕادەربڕین
خەڵاتی بەتوانایی لە نووسین و ئەدەبدا
بە ژنی ساڵ لە ئاستی ئەورووپادا هەڵبژێردرا
خەڵاتی جورئەت و ڕاستگۆیی
خەڵاتی مارتین ئه‌نده‌رسن نێكسیو بۆ ئەدەب
و هه‌روه‌ها چه‌ندین خه‌ڵاتی دیكه.
بەدەر لەمانەش وەک نووسەری ساڵ و نووسەری مانگ چەند جارێک هەڵبژێردراوە.