سێشەممه - 4ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

0

سەید کامیل ئیمامی

سەید کامیل ئیمامی ناسراو بە ئاوات کوڕی سەید عەبدولحەکیم ساڵی 1903 لە گوندی زەنبیل سەر بە شاری بۆکان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە دایک بووە.

ئەم شاعیرە لە نێو خوێندەوار و فەقێدا پەروەردە بووە. سەید کامیل لە لای زۆر مامۆستای ئایینی ناسراوی ناوچەکەی خوێندویەتی و بۆ ماوەیەکیش لە لای مامی واتە حاجی بابەشێخ وەزیری کۆماری کوردستان لە مەھاباد خوێندویەتی.

ھەر لەو سەروبەندەدا وەک مرۆڤێکی نیشتمانپەروەر چالاکی ھەبووە، ساڵی 1946 لەسەر ھەڵوێستی نیشتمانپەروەرانەی گیراوە و بۆ ماوەی دوو ساڵ لە بەندیخانەکانی بۆکان و سەقز و ورمێ و مەھاباد دەستبەسەر بووە.

سەید کامیل ئیمامی شاعیر لەگەڵ زۆربەی شاعیر و ھونەرمەندی ئەو کاتە دۆستایەتی نزیکی بووە وەک سوارە ئیلخانیزادە، ھەژار، عەباس حەقیقی ھەر وەھا لەگەڵ ھونەرمەندی ناسراوی کورد حەسەن زیرەک وەک گۆرانیبێژ و شاعیر پەیوەندییەکی نزیکی بووە.

ئەم شاعیرە نیشتمان پەروەرە لە ساڵی 1989 کۆچی دوایی کردوە و دیوانێکی شێعری لە پاش بەجێماوە. لە نێو خانەقای زەنبیل، لە پاڵ گڵکۆی شێخانی زەنبیلەوە نێژراوە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌