سێشەممه - 4ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

7

سدیق عەلی

سدیق عەلی عەبدوڵڵا، شاعیر و رۆژنامەنووس، لە ساڵی 1980 لە شاری رانیە لە دایکبووە.

لەلای باوکی وانەی قورئانی خوێندوەو چەند مانگێکیش نێردراوە بۆ حوجرە، ئەو لە تەمەنی منداڵیدا چەند بەهرەیەکی هەبوە.

 لە ساڵی 1986 لە قوتابخانەی ئاکۆی سەرەتایی، دەستی کردوە بە خوێندن، تەواوی ساڵەکانی خوێندنی سەرەتایی، یەکەم بووە، بەهۆی پیشەی مەلایەتی باوکیەوە، لە چەندین قوتابخانەی جیاجیا خوێندویەتی، چونکە باوکی بۆ مەلایەتی لە شوێنێک جێگیر نەبوە.

 لە ساڵی 2001، خوێندنی ئامادەیی تەواو کردوە.

 لە ساڵى 2002 بۆ خوێندنی دبلۆم لە بواری رۆژنامەگەری چۆتە شاری سلێمانی، پاشان چەند ساڵێک لە سلێمانی ماوەتەوەو کاری رۆژنامەنوسی کردووە.

 لە ساڵی 2006 دا گەڕاوەتەوە شاری رانیە و ژیانى هاوسەرگیری پێکهێناوە.

 لە ژیانی منداڵی و هەرزەکاریدا بە شاگردی و ساردەمەنی فرۆشتن و میوە فرۆشتن و حەمباڵی، توانیویەتی کەمێک بارگرانی خێزانەکەی کەم بکاتەوە.

لە ساڵی 1999 یەکەم کۆمەڵە شیعری خۆی چاپکردووە و دەنگدانەوەیەکی باشی هەبووە و بوەتە هۆى ناسینی چەندین شاعیری ناودار لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان.

 لە ساڵی 2002 بەملاوە، بەشداری فێستیڤاڵ و پێشبڕکی شیعریەکان کردووە و و چەندین خەڵاتى بەدەستهێناوە.

 لە ساڵى 2005 خەڵاتی یەکەمی فیستیڤاڵی پەڕەموچى لە شارى کەرکوک بەدەستهێناوە.

 لە ساڵى 2006 خەڵاتی یەکەمی فانی لە شاری رانیە بەدەستهێناوە..

 لە ساڵى 2008 خەڵاتی یەکەمی فیستیڤاڵی گەلاوێژى لە سلێمانی بەدەستهێناوە.

 لە ساڵی 2004 بوەتە ئەندامی دەستەی نووسەرانی رۆژنامەی ئاڵای ئازادی و لە چەندین رۆژنامەو گۆڤارو وێبسایتی دیکەدا، نووسین و بەرهەمەکانی بڵاو دەکاتەوە.

 تا ئێستا چەند شیعرێکى وەرگێڕدراونەتە سەر زمانەکانی عەرەبی، فارسی، ئینگلیزی، ئەڵمانی و سویدی.

خاوەنى چەند بەرهەمێکى چاپکراوە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌