کۆی دەنگەکان
0
شامیی کرماشانی
شامراو کرماشانی ناسراو بە شامیی کرماشانی شاعيری کوردە، کە لە ساڵی 1917 لە شاری کرماشان لە دایک بوو.
ئەو لە مناڵیدا دایک و باوکی خۆی لە دەست دەدات. لە تەمەنی 4 ساڵیدا تووشی نەخۆشی ھاوڵە دەبێت و ھەر دوو چاوی لە دەست دەدات.
شامی زۆر جوان لە شێعری حافز، سەعدی و خەییام دەزانێت و ھەر ئەمەش دواتر دەبێتە ھۆی زاڵبوونی شامی بە سەر فەننەکانی شێعرگوتندا.
شامی شێعری خۆی بە زمانی خەڵکی زۆر نزیک کردووەتەوە.
شامی ساڵی 1984 کۆچی دوایی کرد.