کۆی دەنگەکان
2
شه‌رفخانی به‌دلیسی
شه‌رفخان كوڕی شه‌مسه‌دین به‌دلیس له ساڵی 1543 له گوندی "گه‌رمه‌ڕووی" سه‌ر به‌شاری "قوم" له ئێرانی عه‌جه‌م له دایكبووه.
شه‌رفخانی به‌دلیسی كه گه‌وره‌ترین ڕووناكبیرو نووسه‌ری سه‌رده‌می خۆیه‌تی به‌نووسینی شه‌ره‌فنامه نه‌ك هه‌ر زانیاری زۆر‌و زه‌به‌ندی له‌مه‌ڕ جوگرافیا‌و ژیانی ڕامیاری و ده‌سه‌ڵاتی كورد‌و زمان و ڕووه هه‌مه‌جۆره‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردی بۆ تۆماركردوین.
له‌دیوه‌خانی "شاته‌هماسبی یه‌كه‌م" له‌ساڵی 1543 تا 1576 له‌گه‌ڵ كوڕه‌كانی ئه‌ودا ژیاوه. له ئێران شا ئیسماعیلی سه‌فه‌وی ساڵی 1576 پایه‌و نازناوی میری میران ده‌به‌خشێته شه‌ره‌فخان و ده‌یكاته سه‌رۆكی هۆزی كورده‌كانی ئێران.
له كانوونی دووه‌می ساڵی 1578 له جه‌نگی نێوان ئێرانییه‌كان و عوسمانییه‌كان دا پشتی ئێرانییه‌كان به‌رده‌دات و لایه‌نگری عوسمانییه‌كان ده‌كات به‌خۆی و 400 چه‌كداره‌وه دژ به ئێران ده‌وه‌ستێ سه‌ركردایه‌تی عوسمانییه‌كان ده‌كات.
له ساڵی 1589 سوڵتان مورادی سێیه‌م دژ به ئێرانییه‌كان پایه‌و نازناوی خان ده‌به‌خشێته شه‌ره‌فخان و ده‌یكاته میری ویلایه‌تی به‌دلیس له ساڵی 1590 واتا له ته‌مه‌نی 53 ساڵیدا جڵه‌وی فه‌رمانڕه‌وایی خۆی ده‌داته ده‌ست كوڕه‌كه‌ی خۆی شه‌مسه‌دین به‌گ.
له ساڵی 1591 تا 1592 ده‌ست ده‌كات به نووسینی شه‌ره‌فنامه‌و له 1597. 08. 04 له نووسینی شه‌ره‌فنامه ته‌واو ده‌بێت و پوخته‌ی نووسینه‌كانی له‌دوا دوای ساڵی 1597دا كۆتایی پێهێنا به‌م جۆره پڕۆژه‌ی تۆماركردنی كوردی ئه‌نجامدا.
شه‌رفنامه گه‌لێ بابه‌تی سه‌ره‌كی و گرنگی گرتۆته‌خۆ.
میر شه‌ره‌فخان له ساڵی 1012ی كۆچی دا به‌رامبه‌ر به ساڵانی 1603-1604ز كۆچی دوایی كردووه. به‌ساڵنامه‌ی زایینی 60 ساڵ ژیاوه‌و به ساڵنامه‌ی كۆچیش 63 ساڵ ژیاوه.