پێنجشەممه - 9ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

0

ع. ع شەونم

عەلی عەبدوڵڵا، ناسراو بە ع. ع شەونمی شاعیر ساڵی 1929 لە هەڵەبجە لە دایک بووە.

چووەتە بەر خوێندنی ئایینی، دواتر لە ساڵی 1934 چووەتە قوتابخانە، لە ساڵی 1940 لە پۆلی شەشەم لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی بە یەكەم دەرچووە، پاشان لە خانەی مامۆستایان (دار المعلمین) لە بەغدا وەرگیراوە لە ساڵی 1945 دەچووە و بووەتە مامۆستا و لە چەند  قوتابخانەیەكی سنووری ھەڵەبجە و سلێمانی خزمەتی بە بواری پەروەردە و فێركردن كردووە. بە تۆمەتی بەشداریكردن لە خۆپیشاندانەكانی سلێمانی لە ساڵی 1949 گواستراوەتەوە پارێزگای دیوانیە.

لە ساڵی 1962 ھۆنراوەی بۆ سروودی جەژنە جەژنی کوردستانە جەژنی نەورۆزە بە تیشکی ئاگر ئەنووسم جەژنە پیرۆزە نووسیوە، ئەو كاتە ھەر خۆشی ئاوازی بۆ سروودەكە داناوە و ژمارەیەك قوتابی لە قوتابخانەكان كۆكراوەتەوە و سروودەكەیان بە كۆرس گوتوە، دواتر تۆمار كراوە و سروودەكە بە كاسیەت ناردراوە بۆ سەركردایەتی شۆڕش لە گەڵاڵە و لە رێوەڕەسمی رۆژی نەورۆز سروودەكە لێدراوە.

ع. ع. شەونم چەندین ساڵ وەك سەرپەرشتیاری ھونەری لە سنووری پەروەردەی سلێمانی خزمەتی كردووە و وەكخۆی دەڵێ "قوتابییەكانم زۆربەیان بوون بە مرۆڤی باش و تێگەیشتوو". مامۆستا عەلی لە ساڵی 1981 خانەنیشن كراوە.

عەلی عەبدوڵڵا له‌ تەمەنی 91 ساڵیدا له‌ 2020 کۆچی دوایی کرد.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌