هەینی - 31ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

6

شێرزاد حەسەن

نووسەر و ڕوناكبیر "شێرزاد حەسەن" شوێنی لە دایك بوونی ھەولێره. ساڵی لە دایك بوونى دیار نییە چونكە دایك و باوكی ناكۆك بوون لەسەر ساڵی لە دایك بوونی، ھەموو جار دەبووە شەڕیان لە سەر بەرواری لە دایك بوون، یەكێكیان دەیوت كە شێرۆ لە دایك بوو‌ جوولەكە لە ھەولێر ڕۆشتبوو، ئەوی دیكەیان بەرپەرچی دەدایەوە دەیووت نەخێر جولەكەكان نەڕۆشتبوون، ھەر لەبەر ئەوە ساڵی لەدایك بوون دەكرێت 1951 یان 1952بێت.

لەشاری ڕەواندز چوار ساڵی قۆناغی سەرەتایی لە قوتابخانەی پاشای گەورە خوێندووە، پاشان پۆلی شەشی سەرەتایی چوونەتەوە ھەولێر لە قوتابخانەی ئیبن خەلەكان بووە، تا قۆناغی بەر لە زانكۆ خوێندنی لە ھەولێر تەواو كردووە. پلەی زانستیی بەكالۆریس لە زمان و ئەدەبی ئینگلیزی/ زانكۆی بەغداد ساڵی 1974-1975.

خاوەنی بەكالیۆریۆسە لە زمان و ئەدەبیاتی ئینگلیزی زانكۆی بەغدا، بۆماوەی 26 ساڵ لە بواری پەروەردەدا وەك مامۆستا و سەرپەرشتیار دەستبەكار بووە، لە ساڵی 1994ـە و تا حوزەیرانی 1997 لە بەشی پەروەردە و ڕاگەیاندن لە ڕێكخراوێكی MGA كاری كرد، بۆ ماوەی 2 ساڵیش سەرنووسەری گۆڤاری ئاوات وھێڤی بوو كە ڕێكخراوەكە دەریدەكرد بۆ منداڵان و قوتابیان، ئامانجی ئاگادار كردنەوەو هوشیاركردنەوە بوو لە بەرامبەر ترس و ھەڕەشەكانی مین- لوغم. بۆ ماوەی شەش ساڵ لە ڕێكخراوی یونیسكۆ بۆكارو باری پەروەردە كاریكردوە.

لە هاوینی ساڵی 1997 بۆ ماوەی 10 مانگ لە "فنلەندا" لە شاری تامپێری پەنابەر بووە، لە بەهاری 1998 گەڕاوەتەوە بۆ كوردستان.

لە حوزەیرانی 1998 ە و لە ڕێكخراوی UNESCO كاریكردووە تاكو ساڵی 2003.

كاری سەرەكی پەیوەندی بە هاوكاری نێوان ڕێكخراوەكە لەگەڵ دەزگای پەروەردەی كوردستان و قۆناغی خوێندنی باڵاوە ھەبوو، ئەندامی كارای پرۆگرامەكان بوو.

لە ھاوینی ساڵی 2003 تا ھاوینی 2007 وەك سەرپەرشتیاری پسپۆڕی كاری كرد. لە مانگی ئەیلوولی 2007ەوە تەكلیف كراوە بە ڕاپەڕاندنی كاروباری ڕاگەیاندن و بە و بە دوادا چوونی كێشەو گرفتەكانی پەروەردە لە پارێزگای سلێمانی. .

سەرباری ئەوەی كە لە ساڵانی رابردوودا لە بواری بەرگری كردن لە مافی منداڵان و ژنان و پەروەردە و پاراستنی ژینگە لە كۆڕو كۆبوونەوەی زۆر بەشدار بووە لە تەك نووسین لەو بوارانەدا. سەرباری بەشداریكردن لە كۆرس و سیمیناری پەروەردەیی لە عەممان، بەریتانیا و چین.

خێزاندارە و خاوەنی سێ منداڵە.

بەدەر لە چوار ساڵی خوێندن لە "زانكۆی بەغدا" و ساڵێكی "فنلەندا"، نیوە بە نیوە ژیانی لە نێوان هەولێر و سلێمانی دا دابەش بووە.

خاوه‌نی‌ ده‌یان كتێب‌و وتار‌و وه‌رگێڕانه‌.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌