چوارشەممه - 5ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

0

شێخ مارفی نۆدێ

سەید محەممەد ناسراو به شێخ مارفی نۆدێ له‌ ساڵی‌ 1753 لە گوندی نۆدێی سەر بە شاری سلێمانی لە دایک بووە.

پتر لە 50 پەڕاوی ئەدەبی و ئایینی لێ بە جێ ماوە کە زۆربەیان لە کتێبخانەکانی ناوەوە و دەرەوە پارێزراون. شێخ مارف فەرھەنگی ئەحمەدی بۆ ئەحمەدی کوڕی داناوە کە بریتیە لە وشەی عەرەبی کە بە ھۆنراوە مەعناکانی بە کوردی لێکدراوەتەوە.

کتێبی ئەحمەدی لە دوای شێخ مارف بووە بە یەکێک لە کتێبە سەرەتاییەکانی فەقێیانی کوردستان بۆ فێربوونی وشەی عەرەبی. شێخ مارف لە شاگردانی ئیبن حاج بووە. مەولەوی کورد شاعیر و خواناسی کورد لە شاگردانی ناسراوی شێخ مارفە.

شێخ مارف لە گردی سەیوان لە شاری سلێمانی نێژراوە و گۆڕەکەی بووەتە مەزارکێی پیرۆز و خەڵک سەردانی دەکەن.

ساڵی‌ 1838 كۆچی‌ دوابی‌ كردووه‌.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌