کۆی دەنگەکان
3
شێخ ڕەزای تاڵەبانی
شێخ رەزا تاڵەبانی کوڕی شێخ عەبدولڕەحمانی تاڵەبانی ساڵی 1831 لەگوندی قرخی نزیک چەمچەماڵ له باشووری كوردستان لەدایک بووە.
لە تەمەنی حەوت ساڵیدا لای شێخی باوکی دەستی بە خوێندن کردووە.
لەتەمەنی 25 ساڵییەوە خۆی بە خوێندنی ئەدەبیاتی عەرەبی و فارسی و تورکی خەریک کردووە.
ساڵی 1860 چووە بۆ ئەستەمبوڵ و ماوەی دوو ساڵ لەوێ ئەبێ و پاشان ئەگەڕێتەوە بۆ کەرکووک.
دوای مردنی باوکی ئەچێ بۆ کۆیەو لای شێخ غەفوری مامی زیاتر لەشەش مانگ ئەمێنێتەوە و بەتەمای کچەکەی ئەبێت بەڵام مامی رازی نابێ و ئەویش ئەڕوات بۆ کەرکووک.
ساڵی 1866دا بۆ جاری دووەم ئەچێتەوە بۆ ئەستەمبوڵ.
لەرێگەی میسرەوە ئەچێ بۆ حەج.
ساڵی 1884 ئەگەڕێتەوە بۆ کەرکووک و زۆر جار ھات و چۆی وەسمان پاشاو مەحمود پاشای جاف و پیاوە گەورەکانی ئەو ناوەی کردووە.
خێزانی وەسمان پاشا، عادیلە خانم ھەمیشە دیاری بۆ داناوە و یارمەتی بۆ ناردووە.
ساڵی 1898 ئەچێ بۆ بەغدا و لە تەکیەی تاڵەبانی دانیشتووە، پەیوەندی بەتینی لەگەڵ بنەماڵەی سەلیم بەگی بابان و سەید عەبدولرەحمانی نەقیب دا ھەبووە.
زۆربەی شێعرەکانی لە بابەتی ھەجووکردن بووە.
شێخ رەزای تاڵەبانی ساڵی 1910 لە بەغدا کۆچی دوایی کردووە.