چوارشەممه - 5ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

0

شوکروڵڵا بابان

شوکروڵڵا بابان نووسەر و شاعیری به ناوبانگی کورد ساڵی 1923 له شاری سنە له دایک بووه.

باوکی، حاجی داوودخان، ناسراو به "کارگوزاری بابانی سنه" و دایکی، ئامینه، کچی فەخرولعولەما بوو. خوێندنی سەرەتایی، ناوەندی و دواناوەندیی له شاری سنە تەواو کردووه. ساڵی 1942 لەگەڵ فەروخ لقا شێخولئیسلامی، کچی نازم ئەلشریعه، ناسراو به "قازیی کوردستان" زەماوەندی کردووه.

ساڵی 1952 به ڕاوێژکاریی حاجی سەید محەممەد شێخەلئیسلام، مامۆستای زانکۆ و سەرۆکی کۆلێژی "مەعقوول و مەنقوول"، لەم کۆلێژه سەرقاڵی خوێندن بوو و هەروەها له کۆلێژی ئەدەبیات و مافپەروەری زانکۆی تاران بەکالۆریۆسی وەرگرتووه.

بابان، ساڵی 1958 له بەڕێوبەرایەتی ڕادیۆ و تەلەفیزیۆنی ئێران دادەمەزرێ و بەرپرسی بەرنامەکانی زمانی کوردی له ئەستۆ دەبێ؛ هەروەها له ڕۆژنامەی کوردی کوردستانیش وتاری دەنووسی. ساڵی 1963 بووه به سەرۆکی بەڕێوبەرایەتی ڕادیۆ کرماشان و چەند ساڵ دواتریش بوو به بەڕێوەبەری گشتیی ڕادیۆ و تەلەفیزیۆنی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا. پاش سێ ساڵ بووه به بەڕێوەبەری گشتیی ڕادیۆ و تەلەفیزیۆنی پارێزگای کوردستان له شاری سنە.

ئەم بێژەره ناسراوه له تەواوی سەردەمی ژیانی دا هەوڵی دەدا خزمەتی زمانی کوردی بکا و له ڕادیۆکانی تاران، کرماشان، سنە و ورمێ به شارەزایی بەرنامەکانی خۆی به زمانی کوردی پێشکەش به هۆگرانی فەرهەنگ، ئەدەب، مێژوو و عیرفانی کوردی دەکرد.

شوکروڵڵا بابان ساڵی 2012 له تەمەنی 89 ساڵی دا له ماڵی خۆی له تاران کۆچی دوایی کرد.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌