یەکشەممە - 16ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

6

تاھیر بەگی جاف

تاهیر بەگی جاف یان تایەر بەگی جاف له‌دایكبووی‌ 1875 شاعیرێکی کلاسیکی کوردە.

تایەر بەگ خوێندنی ئەو سەردەمەی لە ھەڵەبجە تەواو کردووە و بواری بۆ نەڕەخساوە خوێندنی باڵا تەواو بکات، بەڵام بەھۆی تێکەڵاوبوونی لەگەڵ ڕۆشنبیرانی ئەو سەردەمەدا و لە ڕێی خوێندنەوەی سەرچاوە وێژ‌یەییەکانەوە بوو بە یەکێک لە خوێنەوارە ڕوناکبیرەکانی زەمانی خۆی.

غەزەلە بەناوبانگەکانی تایەر بەگ تا ئێستاش بایەخی وێژەی خۆیان ماوە. ھۆنراو‌ەکانی بەزمانی تورکی و عەرەبی و فارسی نیشانەی ئەوەن تاھیر بەگ جگە لەوەی کوردی زانێکی بە سەلیقە بووە، لەزمانەکانی تریشدا شارەزاییەکی زۆری ھەبووە.

تایەر به‌گ په‌یوه‌ندیه‌کی به‌رده‌وام و گه‌رمی له‌گه‌ڵ ناری دا بوه.ئه‌م په‌یوه‌ندیه له ڕووی نامه شێعریه‌کانی ناری و تاهێر به‌گه‌وه ده‌ر ئه‌که‌وێت.

چەند ساڵێ‌ پێش دەستپێکردنی جەنگی یەکەمی جیھانی ئەو کاتەی مێجەرسۆن بەناوی «غولام حسێنی شیرازی» لە ماڵی تاھیر بەگا خۆی کردبوو بە خزمەتکار، تایەر بەگ بە زیرەکی خۆی بۆی دەرکەوت ئەم کابرایە ئینگلیزە، بەڵام نھێنییەکەی ھەڵنەماڵی و دوو بەدوو داوای لێ کرد بە زووترین کات ناوچەکە جێ‌ بھێڵێ‌.

تایەر بەگ ساڵی 1918 کۆچی دواییکرد و لە عەبابەیلێ‌ بەخاک سپێردرا.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌