یەکشەممە - 9ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

4

تەڵعەت تاهیر

تەڵعەت تاهیر خورشید، شاعیر، لە ساڵى 1973 لە شارۆچکەی مەخموور، سەر بە پارێزگای هەولێر لە دایکبووە.

 لە ساڵى 1979 خوێندنى سەرەتایى لە خوێندنگاى قەرەچوغ لە مەخموور تەواو کردووە.

 لە ساڵى 1982 خوێندنى ناوەندى لە خوێندنگاى ئیبن خەلەکان تەواو کردووە.

 لە ساڵى 1985 خوێندنى ئامادەیى لە دواناوەندى عەنکاوە تەواو کردووە.

 لە ساڵى 1986 یەکەمین تێکستى شیعرى بەناونیشانى ساباتى خۆشەویستى لە رۆژنامەى هاوکارى بڵاوکردۆتەوە.

 لە ساڵى 2018 بەشى خوێندنى تەکنیکى لە پەیمانگاى تەکنیکى شارى سلێمانى تەواو کردووە.

 ئەندامی دەستەی نووسەرانی چەندین گۆڤار و پاشکۆی ئەدەبی بووە.

 ئەندامی کارای یەکێتی نووسەرانی کوردە.

 ئەندامی کارای سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستانە.

 جێگری سەرۆکی بنکەی رووناکبیری گەلاوێژە.

 چەندین وتار و لێکۆڵینەوەی لەبارەی ئەدەبیاتی کوردی و جیهانییەوە بڵاوکردۆتەوە.

چەند بەرهەمێکى چاپکراوى هەیە لەوانە: لەبەر ئاوازێک نایەوێ ببێتە گۆرانی، دەرچوون لە سووڕیی نووسین، بنەچەی سەوسەن، عەتری ئەو عاشقانەی مردن، ئارام بە هاملێت، شێتی ئۆفیلیا هەڵمژە.

 لە ئێستادا 2 بەرهەمى ئەدەبى ئامادەیە بۆ چاپ، کە بریتین لە دیوانێکى شیعرى و رۆمانێک.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌