کۆی دەنگەکان
0
خورشید مەریوانی
خاتوو خورشید مهریوانی، شاعیر و نووسەر ساڵی 1881 له مەریوان لەدایک بووە.
خاتوو خورشیدی مهریوانی، کچی شێخ مارفی کەلووس، لە بنەماڵەی سەیدەکانی تەراتەوەن.
بابی بە ھۆی نائارامی دەوران لە مەریوانەوە ماڵەکەی دەچێ بۆ سنە و کچەکەشی خاتوو خورشید لە منداڵییەوە دەنێرێ بۆ ماڵی یەکێک لە ئاغاکانی ئەردەڵان، ئەو بنەماڵەیە وەکوو ئەولادی خۆیان دەینێرن بۆ خوێندن ھەتا دەگاتە ئەو جێگایە کە لە ئەدەبیاتی فارسی زۆر شارەزا دەبێ و تا ڕادەیەکیش عیلمی سەرف و نەحو دەخوێنێ و کتێبی بەیان و مەنتیق و زمانی عەڕەبی زۆر باش فێر دەبێ.
خاتوو خورشید مەریوانی دایکی شاعیری ناوداری کورد مامۆستا قانع مەریوانی بووە.
ئەو خاتوونە لە ڕشتە و شێوەی فەڕش و دروست کردنی نەقشە و ڕەنگ زۆر بەناوبانگ بووە و نەقشە و شێوەی فەڕشی ئەو، ئێستاش لە ناوچەی کوردستان بە نەقشەی "خورشیدی" بەناوبانگە.
خاتوو خورشید کتێبێکی بە فارسی نووسیوە لە بارەی شێوەی ماڵ و منداڵ بەخێوکردن و ڕەوشتی منداڵداری. دیوانی شێعرێکیش لەو بەڕێزە بەجێ ماوە کە ھیچیان چاپ نەکراون.