سێشەممه - 18ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

0

یاشار کەمال

یەشار کەمال لەدایکبووی 1923 له‌ گوندی گۆگچەلی پارێزگای عوسمانیە له‌ باكووری‌ كوردستان.

نووسەر و ھەیڤەپێنەر و وتارنووس و ڕۆماننووسێکی کوردە و ئەو بە یەکێ لە پێشەوا و ڕابەرەکانی نووسەرەکانی تورکیا دادەنرێت.

یاشار کەمال کاندیدکراوە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبێل لە ئەدەب.

لەسەرەتای لاوی یاشار کەمال چالاکوانێکی کۆمۆنیزم بووە. لە ساڵی 1995 لەلایەن ناسیۆنالیستە تورکەکان تۆمەتباری دەکەن بە خووداخوازی کورد ھەر بەھۆی ئەم بابەتەشەوە دادگایی دەکرێت.

یاشار کەمال لەماوەی ژیانی دووجار ھاوسەرگیری کردووە یەکەمیان لە ساڵی 1952 لەگەڵ سیلدا سێرێرۆ کە کچی جولەکەیەکی تورکیا بوو و دووەم ھاوسەرگیری لەگەڵ عایشە بابان بوو لە ساڵی 2002 کە مامۆستای زانکۆی بیلگییە بوو له‌ ئەستەمبوڵ.

خاوه‌نی‌ چه‌ندین كتێبه‌ یه‌ك له‌وان حەمەدۆک

له‌ساڵی‌ 2015 ئەستەمبوڵی‌ تورکیا كۆچی‌ دوایی‌ ده‌كا.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌