چوارشەممه - 5ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

7

ناسر ئاغابرا

ناسر ئاغابرا، ناسراو به ژاکاو، شاعیر لە ساڵى 1968 لە گوندى بەردەڕەشانى شارى مهاباد لە رۆژهەڵاتى کوردستان لە دایکبووە.

 لە ساڵى 1971 لە تەمەنى 3 ساڵیدا بەهۆى نەخۆشیەوە هەردوو چاوەکانى لە دەستداوە.

 یه‌که‌مین ئه‌زموونی نوسینى شيعرى دەگەڕێتەوە بۆ ئەوکاتەى خوێندکارى پۆلى چوارەمی سەرەتایی بووە و بە زمانی فارسی شیعرى خوێندۆتەوەو نوسیوە، بە تایبەت ئەو کاتەى کە ژیاننامە و شیعری سەعدی لە وانەکانى ڕۆژانەیدا دەخوێند، هەر ئەوکاتە شیعرەکانى لە گۆڤاری دانش ئامووز، لە شارى مەهاباد بڵاویدەکردەوە هەر ئەمەش رۆڵێکی زۆری هەبوو لە هاندانی بۆ ئەوەى لەسەر نووسینى شیعر بەردەوام بێت.

 دەرچووى بەشى زمان و ئەدەبى فارسى زانکۆى مهاباد بووە.

 چەندین چیرۆک و شانۆنامەى نووسیووە.

 دەیان شێعری بەرزی نەتەوەیی نوسیوە و زۆرێک لە هونەرمەندان شیعرەکانى ئەویان کردووە بە گۆرانى.

 خاوه‌نی سێ دیوانی شیعره‌ به‌ ناوه‌کانی تریفه‌ی ئاوات و که‌ژاوه‌ی دڵ و کۆلاره‌.

 ژاکاوى شاعیر دەربارەى شیعر وتویەتى: "شیعر بەر لە هەموو شتێک قسەی دڵی خۆمە، من بۆ دڵی خۆم دەنووسم کە بەشێکە لە دڵی جەماوەر بەو شەرتەی کە بە ئاقارێکدا نەڕوا کە دڵی زۆربەی جەماوەر نەیهەوێ، هەروەها وەختێک دەنووسم کە دڵم بجووڵێ و چالاکی هەستم هەبێ. تەنیا شیعر نووسین دەتوانی ئارامم کاتەوە. بە باوەڕی من شیعر تەقینی ئاوات یان ڕەنجێکە کە لە ڕوحی مرۆڤدا پەنگی خواردوەتەوە لە ناکاو فەوەران دەکا، شاعیر دەبێ ئەو فەوەرانە کونترۆڵ بکا و ئامانجی پێ بدات.

ژاکاو خاوەنى چەندین دەقى شیعرییە، لەوانە قەندیل و ڕۆحی کوردان، کە شیعرى دووەمى بۆ هونەرمەند محەممەد ماملێ نوسیوه.

له‌ ساڵى 2020 لە ته‌مه‌نى 52 ساڵى شاری مهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی وەستانی دڵ گیانی لە دەستدا.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌