سێشەممه - 4ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

1

عەفرین

عەفرین شارێکی ڕۆژئاوای کوردستانە، کە کەوتۆتە پارێزگای حەلەب. لە ناوچەیەکی کوێستانی بە ناوی کرمانج ھەڵکەوتووە.

366 گوندی لە پانتایی 2٫033 کم لەخۆ گرتووە. ژمارەی دانیشتووانی پتر لە 80ھەزار کەسە. ژمارەی دانیشتووانی ناوچەی عەفرین پتر لە 460ھەزار کەسە، کە لە 7ناوچەدا جێگیر بوون.

ئەم شارە پاڵی بە بناری زنجیرە کێوی کرمانج داوە و ڕووباری عەفرین بەلایدا تێدەپەڕێ. بەرزترین کێوی ئەم مەڵبەندە، کێوی ھەوارەیە، کە بەرزییەکەی لە ئاستی دەریا 1200 مەترە.

دانیشتووانی عەفرین کوردن و بە زمانی کوردیی باکووری قسە دەکەن.

زۆربەی خەڵکی ئەم ناوچەیە موسڵمانی شافعین. لە چەند گوندی ئەم ناوچەیە زەردەشتی و عەلەویش نیشتەجێن.

پیشەسازی سەر بە پەروەرشی زەیتوون وەک: دەرھێنانی ڕۆنی زەیتوون و چێکردنی سابوونی زەیتوون، لەم شارەدا زۆر برەوی ھەیە.

شاری عەفرین لە سەرسەوزترین شارەکانی ڕۆژئاوای کوردستانە و باخ و بێستانی زۆر و بەرفراوان و کوێستانە فێنکەکانی، ھەمیشە بابەتی سەردانی گەشتیاران بووە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌