سێشەممه - 18ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

2

ئاکرێ

ئاکرێ شارێکی باشووری کوردستانە و سەر بە پارێزگای دھۆکە له‌ باشووری‌ كوردستان.

95 کم دوورە لە شاری موسڵەوە و دەکەوێتە 120 کم باشووری ڕۆژھەڵاتی پارێزگای دھۆکەوە. لەنێوان سێ چیادایە، خانووەکانی لەسەر یەک بەداوێنی شاخەکاندا ھەڵچوون. ئەمە دیمەنێکی جوان و سەرنجڕاکێشی بە شارەکە بەخشیوە و ئەم شارە لەساڵی 1877 ز بووە بەقەزا.

ئەم شارە مەڵبەندی کوردە حەمیدییەکان بووە. ماوەیەکیش لەژێر دەسەڵاتی میرنشینی بادینان و پاشان میرنشینی سۆراندا بووە. شارێکی کۆن و مێژووییە و درووستکردنی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئیمپراتۆرێتیی مادەکان - میدیا.

شاری ئاکرێ زۆر دەوڵەمەندە بە سامانی سروشتی و بەروبوومی خوراکی.

حه‌شیمه‌تی‌ له‌ ساڵی‌ 2018 دا 68,100 كه‌س بووه‌ كه‌ ئێستا زۆر زیاتره‌.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌