چوارشەممه - 12ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

0

ئاودانان

ئاودانان ناوه‌ندی‌ شارستانی‌ ئاودانانه‌ له‌ پارێزگای‌ ئیلام له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان.

ئاودانان لای باکووری ڕۆژھەڵات بە دەڕەشار، لای باکوور بە مەڵگشای و بەشی مەیمەی دێلوڕان، لە ڕۆژئاوا و باشوورەوە بە دێلوڕان دەور دراوە.

لە ڕوانگەی جوگرافییەوە، شاری ئاودانان لە نێوان دوو زنجیرە چیای کڤەر و دینار کێو ھەڵکەوتووە کە گرنگترین بەرزاییەکانی شاری ئاودانانیشن. باکوور و باشووری قەزای ئاودانان، جوگرافیای کوێستانە و سروشتی بە دارستانی‌ بەڕو، داپۆشراوە، بەڵام بەشەکانی لای باشووری ئاودانان پێدەشتن. بەگشتی ئاودانان، کەش و ھەوایەکی مامناوەندی ھەیە.

ئاودانان گەلێک ناوچەی گەشتیاری ھەیە کە سێ تاڤگەی جوانی ماھووتە، خروزان و تەختان جولیان و چەم کەوە لەوانەن. ھەروەھا جوانی و ڕازاوەیی ئاودانان لە جەژنی نەورۆز پتر دەردەکەوێ.

ئەم شارە فڕۆکەخانەیەکی عەسکەری ھەیە، کە لە مەودای 4 کیلۆمەتری ڕۆژھەڵاتی شاری ئاودانان ھەڵکەوتووە.

حه‌شیمه‌تی‌ ئاودانان زیاتر له‌ 30 هه‌زار كه‌سه‌ به‌ڵام حه‌شیمه‌تی‌ هه‌موو ئوستانی‌ ئاودانان زیاتر له‌ 50 هه‌زار كه‌سه‌.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌