چوارشەممه - 5ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

2

بەردەڕەش

بەردەڕەش له‌ 70 کم باکووری ڕۆژئاوای ھەولێری پایتەخت، 32 کم باکووری ڕۆژھەلاتی مووسڵ، قەزایەکە سەر بە پارێزگای دھۆک له‌ باشووری‌ كوردستان.

قەزای بەردەڕەش دەکەوێتە باشووری ڕۆژھەلاتی پارێزگای دھۆک.

دەکەوێتە نێوان زێی گەورە لەلای ڕۆژھەڵات و ڕووباری خازر لەلای ڕۆژاوا و سنووری قەزاکە بەم شێوەیە.

باکوور: قەزای ئاکرێ و قەزای شێخان

ڕۆژھەلات: قەزای ئاکرێ و زێی گەورە

ڕۆژاوا: قەزای شێخان و ڕووباری خازر و قەزای حەمدانییە

باشوور: پارێزگای ھەولێر

بەردەڕەشیش شارۆچکەیەکی کوردستانە کە ناوەندی قەزای بەردەڕەشه‌. شوێنێکی ستراتیژی ھەیە کە دەکەوێتە نێوان ھەر سێ پارێزگای مووسڵ و دھۆک و ھەولێر، بەردەڕەش لە سەردەمی عوسمانییەکاندا لە ساڵی 1890 بووەتە ناوەندی ناحیە و بەم دواییە بە بڕیارێکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بوو بە ناوەندی قەزا.

له‌ ساڵی‌ 2010 ژمارەی دانیشتوانی سەنتەری قەزای بەردەڕەش زیاتر لە 26٬535 کەس بووه‌ كه‌ ئێستا زۆر زیاتره‌. له‌ ساڵی‌ 2010دا حه‌شیمه‌تی‌ هه‌موو قه‌زاكه‌ش 118٬841 بووه‌ كه‌ ئێستا زۆر زیاتره‌.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌