هەینی - 31ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

82

چەمچەماڵ

شارى چەمچەماڵ ناوه‌ندی‌ قه‌زای‌ چه‌مچه‌ماڵه‌. بە یەکێک لە شاره دێرینەکانی کوردستان دەژمێردرێت.

چەمچەماڵ لە کاتی فەرمانڕەوایی بابانەکان بەشێک بووە لە خاکی سلێمانی و ئەوان ھەڵیان سوڕاندووە تا ساڵی 1851 کە دەوڵەتی عوسمانی سلێمانی داگیر دەکات لە کاتی داگیر کردنی عێراق لە لایەن بەریتانیاوە ئەم شاره خراوەتە سەر پارێزگای کەرکووک، لە کۆتاییی ساڵی 1975 دووبارە ئەم شاره خراوەتەوە سەر پارێزگای سلێمانی

ژمارەی دانیشتوانی چەمچەماڵ بە ناحیە و گوندەکانی دەورووبەریەوە 200 ھەزار کەس دەبێت، دانیشتوانی ناو شاری چەمچەماڵیش نزیکی 55 ھەزار کەس دەبێت.

شارى چەمچەماڵ لە باکوورەوە زنجیرە چیای هەنجیرە و دەربەندی بازیان و لە ڕۆژھەڵاتیش ڕووباری باسەڕە و زێی خوارویش ڕۆژئاوای ئەم شارەیە گردەکانی بانی مەقان باشووری سنووری جوگرافیای چەمچەماڵ دیاری دەکەن.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌