سێشەممه - 4ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

0

ماداکتۆ

ماداکتۆ، دەڕەشار یان شاری مێژوویی سەیمەرە، ناوه‌ندی‌ شارستانی‌ دەڕەشاره‌ له‌ پارێزگای‌ ئیلام.

خه‌ڵكی‌ ئه‌م شاره به‌ زاراواه‌كانی‌ لەکی و لوڕی قسە دەکەن.

ماداکتۆ یەکێک لە مێژوویی‌ترین شارەکانی کوردستانە و پێشینەیەکی دوور و درێژی ھەیە. بە درێژایی مێژوو ئەم شارە چەندین جارە وێران کراوە و دووبارە ئاوەدان کراوەتەوە. لە ھێرشی عەرەب و ئاشوورییەکان دا ئەم شارە چەند جار خاپوور کراوە و سەر نوێ دامەزراوەتەوە. بەپێی بیروڕای شارەزایان، ئەو شارەی کە ئێستا لە ئێران بە دڕەشەھر ناسراوە لە سەر وێرانەکانی ماداکتۆ، پێتەختی ئیلامیەکان ئاودان کراوەتەوە.

ئەم شارە لە بناری کێو و لە داوێنەی کلاوەکانی شارەکەی سەردەمی ساسانی و لە سەر کەناری ڕووباری سەیمەرە دایە. ئەم شارە لە بواری کشت و کاڵ، سەرچاوە ئاوییەکان، لەوەڕگە و دارستانەوە زۆر پڕپیت و بەھێزە.

ماداکتۆ 125 کیلۆمەتر لە ناوەندی پارێزگای ئیلام، واتە شاری ئیلام دوورە. ئەم شارە لە بناری کەویرکێو، لە زاگرۆسی ناوەندی دامەزراوە. ئەم ناوچەیە کە جوگرافیزانان، مێژووناسان و شوێنەوارناسان بە دەشتی سەیمرە ناوی دەبەن 1500 کیلۆمتری دووجا یەکێک لە ناوچە مەزنە مێژووییەکانی کوردستانە.

مێژووی ئەم ناوچە دەگەڕێتەوە بۆ دە ھەزار ساڵ لەمەوپێش وە دۆزراوە مێژووییەکانی پشتی بەنداوی سەیمەرە و شوێنەوارگەلی نوێسەنگی ھەتاوەکوو سەردەمی قاجار ئەمە دەسەلمێنێت.

شاری مێژوویی سەیمەرە (ماداکتۆ) کە ئێستا شاری نوێی دەڕەشار لە لایەنی خۆرھەڵاتی و خۆرھەڵاتی باکووری ئەو ئاوەدان کراوەتەوە، بەشێکی زۆری شارەکە لە خۆ دەگرێت وە ئێستا زیاتر لە نیوەی شوێنەوارە مێژووییەکە ماوەتەوە.

حه‌شیمه‌تی‌ ماداکتۆ زیاتر له‌ 35 هه‌زار‌و حه‌شیمه‌تی‌ هه‌موو ئوستانی‌ دێلوڕان زیاتر له‌ 75 هه‌زار كه‌سه‌.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌