پێنجشەممه - 30ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

0

ئامەد

ئامەد یان دیاربەکر، یەکێکە لە گەورەترین و دێرینترین شاره‌كانی‌ باکووری کوردستان و کوردستانی گەورە و ناوه‌ندی‌ پارێزگای‌ دیاربه‌كره‌.

ئامەد کەوتۆتە باشووری خۆرئاوای گۆلی وانەوە، لەسەرزێی گەورە.

مەڵبەندێکی ڕۆشنبیری وشارستانێتی و بازرگانی وشۆڕشگێرانەیە، وەلەڕووی جووگڕافییەوە کەوتۆتەناوچەیەکی دەشتاییەکی پان وفراوانە.

ناوی ئامەد لە ئیمپڕاتۆرەتیی مادەوە ھاتووە. ناوی دیاربەکریش دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی هاتنی ئیسلام بۆ ئەو ناوچەیە، کە خێڵی (بەنی بەکر وائل) تێیدا نیشتەجێ بوون لە سەردەمی معاویە دا.

لەبەرزاییەکدایە کە 1155م لەڕووی ئاستی دەریاوە بەرزە و دیوارێکی بەدرێژی پێنج کیلۆمەتر بەدەوریداکراوە. ئەم دیوارە دوای دیواری چین، بەناوبانگترین دیواری جیھانە و شوێنەوارناسان تەمەنی ئەم دیوارەیان بە 5500 ساڵ لەمەوبەر مەزەندە کردووە کە شوورایەکی مێژوویی گەورەیە.

حه‌شیمه‌تی‌ پارێزگای‌ دیاربه‌كر زیاتر له‌ 2 میلیۆن كه‌سه‌.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌