کۆی دەنگەکان
10
دھۆک
دھۆک شارێکی گەورەی باشووری کوردستان و ناوەندی پارێزگای دھۆکە و لە ناوچەی بادینان ھەڵکەوتووە. خەڵکەکەی بە شێوەزاری کورمانجی (بادینی) قسە دەکەن. دانیشتوانی ئەو پارێزگایە بە گشتی بە 1٬232٬543 کەس مەزەندە دەکرێت، و ھەروەھا خەڵکی شارەکە خۆی بە 284٫000 کەس خەمڵێندراوە.
لە ناو ئەم شارە دا کەم نەتەوەی ئاشوریش نیشتەجێن. ئەم شارە لە کۆندا یەکێک لە ناوچە بازرگانییەکانی ئاشورییەکان بووە و کەوتبووە ناو سنووری دەسەڵاتی ئاشورییەکان. دواتر بە ھێواشی خەڵکی ئێرانی نەژاد لەم ناوچەیەدا جێگیر بوون و پێکھاتەی لە ساژییەکان بۆ ئێرانییەکان گۆڕدڕا. ئەمڕو دھۆک ناوچەی زاراوەی بادینییە. خەڵکەکەی سەر بە ئایینی ئیسلام، مەسیحی و یەزیدین. دەوڵەتی عێراق وێستگەی چەکی ئەتۆمی بەجێماوەکەی لە دەوروبەری دھۆک کە لە ساڵی 1981 لەلایەن ئیسرائیل بۆمباران کرابوو بە شێوەیەکی نھێنی و لە ئۆپەراسیۆنێکی درێژخایەن دا بە کۆمپانیایەکی کەنەدی فروشت. لە سەرەتای مانگی نیسانی 1991 لە ئاکامی ھێرشە ئاسمانییەکانی عێراقی بۆ سەر ناوچەکە، ھەموو دانیشتووانی شاری دھۆک لە شارەکە ھەڵاتن. لە دوای ئەوەی کە ناوچەی دژەفڕین لە لایەن ھێزەکانی ئەمریکا لە باکووری عێراق دانرا، لەبەر ئەوەی کە دھۆک نەدەکەوتە ئەم ناوچەیە، خەڵکی ئەم ناوچەیە بە ھێواشی بۆ ناوچەکەیان دەگەڕانەوە.
ڕووبەر: سەرجەم 577 کیلۆمەتری چوارگۆشە (223 میلی چوارگۆشە)
بەرزایی 565 مەتر (1٬854 پێ)
ژمارەی دانیشتووان 2012: 340900 كهس
زمان: کوردی (بادینی)، ئاشووری
ئایین ئیسلام (سوننە، شیعە)، مەسیحی، ئێزیدی