پێنجشەممه - 6ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

0

دووکان

دووکان شارۆچکەیەکە، کەوتووەتە قەزای دووکان، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.

ئەم شارۆچکەیە ناوەندی ناحیە و قەزای دووکانە.

دووکان لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ بەنداوی دووکان و لە باشوور لەگەڵ گوندی تەلان و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی جۆبڵاخ و لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی کلکەسماق.

دووکان گوندێکی بچوک بوو لە ناحیەی سورداش لەسەر زێی بچوک، گرنگی و ناوزەنگی دوکان کاتێک دەرکەوت کە لە ساڵی 1956 بڕیاری دروست کردنی بەنداوی دووکان درا. لەئێستادا شارۆچکەیەکی گەورە و پێشکەوتووە لە ڕووی گەشت و گوزارەوە و ناوەندی قەزایە.

بەنداوی دووکان لە ساڵانی 1954 تا 1959 لەسەر ڕووباری زێی بچووکدا و لە پارێزگای سلێمانیی کوردستاندا دروست کراوە، ئەم بەنداوە60 کیلۆمەتر لە شاری سلێمانی و نزیکەی 100 کیلۆمەتر لەشاری کەرکووکەوە دوورە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌