هەینی - 31ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

1

حاجیاوا

حاجیاوا ناوەندی بەڕێوەبەرایەتی 24 گوندە کە لەرووی جوگرافییەوە دابەش بوون بەسەر باکوورو باشوور و رۆژئاوای حاجیاوا، 14گوند ئاوەدانە و 10گوندی‌ چۆڵە.

حاجیاوا گەورەترین ناحیەی باشووری کوردستانە و سەر بە قەزای ڕانیەیە، ناحیەی حاجیاوا بەپێی ھەرێمی کوردستان سەر بە پارێزگای سلێمانی و دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای پارێزگای سلێمانی.

لەڕووی سنوورەوە حاجیاوا لەگەڵ چەند ناوچەیەکدا ھاوبەشە، لە بەشی باکووری ھاوسنوورە لەگەڵ ھەریەک لە قەزاکانی ڕواندز و شەقڵاوە کە سەربە پارێزگای ھەولێرن، لە بەشی باشوور و باشووری ڕۆژھەڵات زێی بچووک و قەزای دووکانە وە لەبەشی ڕۆژھەڵاتی قەزای ڕانیە و بەشی خۆراوا و باشووری خۆرئاوای قەزای کۆیە، وە لەسەرئاستی ھەرێمی کوردستان ناوچەی لێکۆڵینەوەدەکەوێتە بەشی باکووری ڕۆژھەڵات.

ناحیەی حاجیاوا 129 کم لە پارێزگای سلێمانیەوە دوورە.

حاجیاوا لە 21ی تەممووزی 1999 بوو بە ناحیە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌