سێشەممه - 4ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

63

ھەڵەبجە

هەڵەبجە ناوەندی پارێزگای هەڵەبجەیە و بە یەکێک لە شارە گەورە و گرنگەکانی باشوورى کوردستان دەژمێردرێت.

ڕۆژی 13 ئازاری 2014 لەلایەن ‌‌‌حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمیی کرایە چوارەم پارێزگای هەرێمی باشوورى کوردستان.

لە باکووری ڕۆژھەڵات و باشوورەوە، بە چیاکانی ھەورامان و شنروێ و باڵامبۆ دەورەدراوە. بەدرێژایی 75 کیلۆمەتر ھاوسنوورە لەگەڵ ڕۆژھەڵاتى كوردستان. دەشتی شارەزوور کە بە یەکێک لە دەشتە بەپیت و ناودارەکانی جیھان دەناسرێت، بەشێکی گەورە لە ڕووبەری ئەم پارێزگایەی پێکھێناوە و درێژییەکەی نزیکەی 100کم دەبێت. ئەم دەشتە بژێوی زۆربەی دانیشتوانی ناوچەکەی پێکھێناوە.

ھەڵەبجەی ئێستا لە سەردەمی فەرمانڕەوایی عوسمانیەکاندا دروستکراوە، یەکڕابوونێک لەوەدا ھەیە کە ھەڵەبجە دوای ساڵی (1700) ز درووستکراوە.

ھەڵەبجە بە دووری 75 کم کەوتووەتە خواروی رۆژھەڵاتی شاری سلێمانیەوە و تا کاتی کیمیابارانەکە ژمارەی دانیشتوانی پتر لە 70000 کەس ئەبوو 726 م لە ئاستی دەریاوە بەرزە و رووبەری خاکەکەی 1532کم ئاو و ھەوای مام ناوەندی یە.

بەپێی ھەندێک شوێنەواری کۆن وا دەرئەکەوێت کە ھەڵەبجە لە دێر زەمانەوە مەڵبەندی ژیان بووە، بەڵام چەندین جار وێران کراوە دوا جار لە دەور و بەری ساڵی 1650 دا ئاوەدان کراوەتەوە و ووردە وودە گەشەی کردووە و بووە بە شار.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌