هەینی - 7ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

1

ھەڵەبجەی تازە

ھەڵەبجەی تازە شارۆچکەیەکە، کەوتووەتە قەزای شارەزوور، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.

ئەم شارۆچکەیە ناوەندی قەزای شارەزوورە.

ھەڵەبجەی تازە لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی زێڕینجۆی خواروو و لە باشوور لەگەڵ گوندی یەخشی خواروو و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی مالوانی حەمەعەزیز و لە ڕۆژاوا لەگەڵ شارۆچکەی زەڕایەن.

شارۆچکەی ھەڵەبجەی تازە یەکێکە لە شارۆچکەکانی پارێزگای سلێمانی لەساڵی 1988 لەلایەن ڕژێمی پێشووی عێراق وەکو جێگرەوەی شاری ھەڵەبجە دروست کرا ئەوەش پاش ئەوەی کە شاری ھەڵەبجە لەڕۆژی 16-3-1988 کیمیابارانکرا.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌