کۆی دەنگەکان
0
ئیلام
ئیلام یه‌كێك له شاره گه‌وره‌كانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە‌و ناوه‌ندی ئوستان‌و پارێزگای ئیلامه.
ئیلام له‌سه‌ر سنووری رۆژهه‌ڵات‌و باشووری كوردستان هه‌ڵكه‌وتووه.
خه‌ڵكی ئیلام کە بە زمانی کوردی (شێوەزارەکانی مەھەکی و فەیلی) قسە دەکەن.
له ئاکامی هێندێ توێژینه‌وه ئه‌وه ده‌ر ده‌خات که ژیان و ژیار به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو له سه‌رده‌می پێش مێژوو له ناوچه‌ی ئیلام هه‌بووه. ئاسه‌واره‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌رده‌می پێش به‌ردین له نێزیك 5/2 ملوێن ساڵ له‌مه‌وبه‌ر تا 12 هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، مه‌کۆی ژیانی مرۆڤی سه‌ره‌تایی بووه.
حه‌شیمه‌تی ئیلام له ساڵی 1395ی هه‌تاوی 235,144 كه‌س بووه كه ئێستا زۆر زیاتره. به‌ڵام حه‌شیمه‌تی هه‌موو پارێزگای ئیلام زیاتر له 700 هه‌زار كه‌سه.