پێنجشەممه - 9ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

5

کەلار

کەلار شارێکی باشووری کوردستانە، لەسەر کەناری ڕووباری سیروان ھەڵکەوتووە. شارێکی نوێییە، تا سەرەتای حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو گوزارشت بوو لە دێیەک بەناوی کەلاری کۆن کە ئێستا یەکێکە لەگەڕەکانی شارەکە. لەسەرەتای سییەکانی سەدەی مەرکەزی ناحیەی قەڵای شێروانە بووە. شاری کەلار، سەنتەری قەزای کەلارەو ئێستا بە ناوەندی ئیدارەی گەرمیان دەناسرێت.

بەپێی ئامارە ناڕەسمییەکان ئێستا ژمارەی دانیشتووانی شاری کەلار بە زیاتر لە 250٬000 کەس دەخەمڵێنرێت.

کەلار 300 تا 355 مەتر لە ئاستی ڕووی زەریاوە بەرزە. ناوچەیەکی بیابانییە و زستانی سارد و وشکەو ھاوینی گەرمە.

شاری کەلار بەدووری 140 کم دەکەوێتە باشووری شاری سلێمانیەوە، بەدووری 90 باشووری رۆژھەڵاتی شاری کەرکوکەوە، 35 کم دوورە لە سنووری رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستانه‌وه‌.

قەڵای شێروانە كه‌ قەڵایەکی کۆنی مێژووییە، لەسەر تەپۆڵکەیەکی دەستکرد لەسەر ڕووباری سیروان لەشاری کەلار لەشێوەی چوار گۆشەدا بنياتنراوە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌