
کۆی دەنگەکان
80
کەرکووک
کەرکووک شارێکی باشووری كوردستانه کە پێکھاتووە لە نەتەوەکانی کورد کە زۆرینەن بە دوایدا عەرەب، تورکمانی و ئازهری لە پاشان کلد و ئاشووری.
کەرکووک چهندین نازناوی ههیه كه دوانی زۆر بهرچاوه: دڵی کوردستان و قودسی کوردستان.
کەرکووک وەک کوردستانێکی بچووک وایە کە ھەموو ئەو نەتەوانەی لێ دەژێن کە لە کوردستانیشدا ھەن،
لە سەرچاوەیەکی تری مێژووەوە لەمێژووی سۆمەرییەکانەوە ھاتووە دەڵێت: ناوی کەرکووک لە کارکوکەوە ھاتووە بە واتای کاری تەواو یان ئیشی ڕێکوپێک کەواتە ئەمە جێی سەرنج و تێڕامانە بۆ ئەوانەی کە کەرکووک بە کوردستان نازانن و بە ماڵی تورک و عەرەبی دەزانن لەگەڵ ئەوەشدا کە ھەرسێ ناوی باباگوڕگوڕ و کورکوا و کارکوک ھەر کوردییە و بەڵگەی کوردستانی بوونی کەرکووکە لە چەند ھەزار ساڵ لەمەوبەرەوە.
زیاتر له یهك میلیۆن كهس حهشیمهتی ههبه.
ناو ناوبانگی بەرھەمی نەوتی ئەم شارە دەوڵەمەندە ئەوەیە کە دووھەم نەوتە لە جیھاندا بۆ پاکی و باشی و گرانی و ھەروەھا گەورەترین سامانی ئابووری نەتەوەیى گەلی کوردە.