پێنجشەممه - 6ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

5

کفری

کفری شارێکی دێرینی کوردستانە دەکەوێتە ناوچەی گەرمیانەوە، لەم شارەدا نەتەوەی کورد و كه‌مینه‌یه‌كی‌ تورکمان و عەرەب تێیدا دەژین.

شارێکی بچوکە دەکەوێتە لای رۆژئاوای لوتکەی باوەشاسواروە، درێژبوونەوەی ئەو زنجیرە چیایەیە کە لە کەرکوکەوە دەست پێ دەکات.

کفری لە ڕووی ئاو و ھەواوە کەشێکی مام ناوەندی ھەیە بەڵام لە وەرزی ھاویندا گەرمە.

كفری پێگەیەکی گرنگ و پڕبایەخی لەمێژووی گەرمیاندا ھەیە و مەڵبەندێکی دێرینی رۆشنبیری و ئەدەبی بووە .

یەکێک لەو بەڵگە کۆنانەی کە ڕەسەنایەتی کوردبوونی شاری کفری دەسەلمێنێ شێوەی بینا کردنی چوار تاقی سەر گۆڕستانەکەی باوەشاسوارە کە بەشێوەی چوار تاقی پەرستگاکانی ئاینی زەردەشتی دروست کراون، زۆربەی بینا و خانوەکانی کفری کۆن بەشێوەی کەوانەیی دروست کراون. ئەم جۆرە بیناسازیە لە دێر زەمانەوە لە ناوچە کوردیەکاندا باو بووە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌