پێنجشەممه - 6ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

0

خانەقین

خانەقین شارێکی باشووری کوردستانە کە زۆربەی دانیشتوانی کوردن.

خانەقین ناوەندی قەزای خانەقین و سەربە پارێزگای دیالە‌یە.

زۆربەی دانیشتووانی خانەقین کوردن و بە شێوەزاری کەڵھوڕی و گۆرانی قسە دەکەن کە ھەندێ جار،‌ بە ھەڵە بە فەیلی ناویان دەبردرێت. لە ڕووی ئایینییەوە موسڵمانن و بەشێکی زۆری شیعە مەزھەبن بەشەکەی دیکەش سوننە. بەشێکیش کاکەیی و سنجاوی‌. بێجگە لە کورد، ژمارەیەکی تورکەمان، عەرەب، جوولەکە و مەسیحی و سابئی و مەندائی لە خانەقین دژین. لەبەر ھەمەڕەنگی ئایینی و مەزھەبی پێکھاتەی دانیشتووانەکەی، ژمارەیەکی زۆری حوسەینیەی شیعە و مزگەوتی سوننەی‌ تێدایە. کڵێسایەکی مەسیحی تییدایە. سیناگوگی جوولەکەکانیش تێدابوو‌، بەڵام لە ساڵانی دوای دامەزراندنی ئیسرائیل و دەرکردنی جوولەکەکان لە خانەقین، ڕووخێنرا.

شاری خانەقین زۆر دێرینە، بەدرێژایی مێژوو شوێنی نیشتەجێی مرۆڤ بووە. ھەبوونی ڕووباری ئەڵوەن کە بەم ناوچەیەدا دەروات، ڕۆڵێکی دیاری ھەبووە لە ئاوەدانیبوونی و‌ بەپیتکردنی خاکەکەی.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌