پێنجشەممه - 9ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

0

کرن

کرن یەکێکە لە شارەکانی پارێزگای کرماشان. خەڵکەکەی بە زمانی کوردیی باشووری قسه‌ ده‌كه‌ن‌و سەر بە ئایینی یارسانن.

کرن لەناوی چاندی کوردان بە ھۆی ئایینی یارسان و بارەگا پیرۆزەکانی پیر بنیامین و پیر مووسی، پێشەی چەقۆسازی، تەموورە، نژیاروانیی بەردینە، کەشوھەوای خۆش و پێکەوەژیانی ئایینەکانی جیاواز لە ئاشتیدا ناسراوەتەوە.

زمانی زۆرینەی خەڵکی شاری کرن و دەوروبەری، کوردیی کرنی یان کرنیانەیە، کە یەکێکە لە بنزارەکانی دیالێکتی کوردیی باشووری کە تایبەتە بۆ کوردەکانی ئەم شارە. کوردیی کرنی تەنیا بنزاراوەی کوردیی باشوورییە ک ئرگاتیڤە و بەم ھۆیە ھەندێک پێیان وایە کە ئەم تایبەتمەندی لە کوردیی باشووریش بووە و لەناوچووە و ئێستاکە تەنیا لە بنزاراوەی کرنی ماوەتەوە. جگە لە ئەم بنزاراوە، کوردیی گۆرانییش لە کرن قسه‌ی‌ پێ‌ ده‌كرێ‌.

حه‌شیمه‌تی‌ ئه‌م شاره‌ زیاتر له‌ 10 هه‌زار كه‌سه‌.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌