سێشەممه - 4ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

0

لوومار

لوومار ناوه‌ندی‌ شارستانی‌ سیروانه‌ له‌ پارێزگای‌ ئیلام له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان.

شارستانی‌ سیروان له شاری لوومار و لە دوو بەش (ناحیە) و 4 کۆمەڵە گوند پێک ھاتووە. ئەم شارستانە پێشتر بەشێک لە شارستانی چەرداوڕ بوو کە 15ی ڕەزبەری 1391ی ھەتاوی لە چەرداوڕ جیا کرایەوە و بوو بە شارستانێکی سەربەخۆ.

ئابووری ئەم ناوچه‌ پتر لە کەرتی کشتووکاڵە. جگە لە ئاژەڵداری، کشتووکاڵی ئاویی و دێم دەکەن.

ئه‌م ناوچه‌ سروشتێكی‌ زۆر دڵڕفێن و سەرنجڕاکێش و سەرچاوەی ئاویی دەوڵەمەندی ھەیە.

لوومار زیاتر له‌ 3 هه‌زار كه‌س‌ حه‌شیمه‌تی‌ هه‌یه‌.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌