هەینی - 31ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

1

مەھاباد

مەھاباد ناوه‌ندی‌ شارستانی‌ مەھاباده‌ له‌ پارێزگای‌ ورمێ‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كودستان.

مەھاباد یەکێکە لە گرنگترین و بەناوبانگترین شارەکانی کوردستانه. ئەم شارە یەکێکە لە شارە گەورەکانی پارێزگای ورمێ‌‌و و لە باشووری گۆلی ورمێ ھەڵکەوتووە ناوچەی مەھاباد شوێنی گێرەوکێشەی سیاسی لە سەردەمی هاوچەرخدا بووە. ئەم شارە پایتەختی کۆماری کوردستان بوو. مەھاباد ناوەندی ناسیۆنالیزمی کوردییە.

مه‌هاباد له باکووره‌وه له‌گه‌ڵ شاری میاندواو، له باشووره‌وه له‌گه‌ڵ شاری سه‌رده‌شت، له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه له‌گه‌ڵ شاری بۆکان و له ڕۆژئاواوه له‌گه‌ڵ شاری پیرانشار هاوسنووره.

شاری مەھاباد بەهۆی ھەڵکەوتن لەسەر ڕیگاکانی سێ پارێزگای ورمێ‌، کوردستان و ته‌ورێز شوێنێکی تایبەتی ھەیە. ئەم شارە 119 کیلۆمەتر لە ورمێ، 298 کیلۆمەتر لە سنە و 214 کیلۆمەتر لە تەورێز دوورە.

ناوچەی مەھاباد لە ھەزار ساڵ پێش لەدایکبوونی مەسیحەوە شوێنی ژیان بووە و قەومەکانی بابلی، ماننایی، ئاشووری و ماد تێیدا ژیاون.

كەش و ھەوای مەھاباد سارد و کوێستانییە. ھاوینەکانی گەرمە و زستانانەکانی سارد و بەفری.

ژمارەی دانیشتووانی مەھاباد بەپێی ئاماری ساڵی 1395ی ھەتاوی (2016ی زایینی) 168٬393 كه‌س بووه‌ كه‌ ئێستا زۆر زیاتره‌. حه‌شیمه‌تی‌ مەھاباد به‌ ده‌ورووبه‌ریه‌وه‌ واته‌ شارستانی‌ مەھاباد زیاتر له‌ 250 هه‌زار كه‌سه‌.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌