چوارشەممه - 5ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

0

مێردین

پارێزگای مێردین یەکێک لە پارێزگاکانی باكووری‌ كوردستانه‌ کە لە ناوچەی ئاناتۆلیای باشووری ڕۆژھەڵات ھەڵکەوتووە.

ناوەندی پارێزگای مێردین، شاری مێردینە.

زۆربەی دانیشتوانی مێردین کوردن، لەپاڵ ئەوانیش عەرەب و ئاشووری دەژین.

مێردین بە ھاوینێکی گەرم، زستانێکی تەڕ، باران و بەفراوی ناسراوە. لە وەرزی ھاوین، پلەی گەرما بۆ زیاتر لە 40 پلە بەرزدەبێتەوە. لە مانگی کانوونی یەکەم بۆ ئازار، بەفر حەفتەیەک بۆ دوو حەفتە لە مێردین دەبارێت. لە مێردین ساڵانە 3000 کاتژمێر خۆرەتاوە، تا ئێستا 42.5 بەرزترین پلەی گەرمییە لە شارەکە تۆمارکرابێت.

پارێزگای‌ مێردین زیاتر له‌ 1 میلیۆن كه‌س حه‌شیمه‌تی‌ هه‌یه‌.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌