هەینی - 7ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

9

مەریوان

مەریوان یەکێکە لە شارەكانی‌ ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ناوەندی شارستانی‌ مه‌ریوانه‌ له‌ پارێزگای کوردستان له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان.

مەریوان لە باکوورەوە بۆ سەقز، لە ڕۆژھەڵاتەوە بۆ سنە و لە باشوورەوە بۆ نۆدشە لە پارێزگای کرماشان ڕێگەی ھەیە. مەریوان لە ڕۆژاواوە تەنیا 16 کیلۆمەتر لە سنووری باشماخەوە کە لە خاڵە سنوورییە سەرەکییەکانی ھەرێمی باشووری‌ کوردستانه‌ دوورە و ئەمە بووەتە ھۆی گەشەی ئابووریی دانیشتووانی ئەم شارۆچکە.

ھەروەھا نزیک بوون بە گۆلی زرێبار و ناوچەی ھەورامان کە دوو ناوچەی گەشیتارین بوونەتە ھۆی بەناوبانگ بوونی ئەم شاره‌.

زاراوەی سەرەکیی دانیشتووانی سۆرانییە ھەروەھا ژمارەیەکی زۆریش ھەورامی تێدایە.

ناوشاری‌ مه‌ریوان زیاتر له‌ 150 هه‌زار كه‌س‌و به‌ ده‌ورووبه‌ریه‌وه‌ واته‌ شارستانی‌ مه‌ریوان زیاتر له‌ 200 هزار كه‌س حه‌شیمه‌تیه‌تی‌.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌