دووشەممه - 30ی رەزبەری 2724

کۆی دەنگەکان

2

مەخموور

مەخموور یەکێکە لە شارە کۆنەکانی باشووری‌ کوردستانه کە دەکەوێتە سنووری پارێزگای ھەولێر و ناوەندی قەزای مەخموورە کە دەکەوێتە 56 کیلۆمەتری باشووری ڕۆژئاوای پارێزگای ھەولێر.

سەرەتای دروستبوونی بۆ سەردەمی چاخە کۆنەکانی بەر لەمێژوو دەگەڕێتەوە، بەشێوەیەکی بەردەوام ئاوەدانی و ژیانی مرۆڤەکانی لێ ھەبووە،

مەخموور ھەمیشە ناوەندی بڕیاردان و حاکمی سنوورەکە و دەوروبەری بووە و دەسەڵاتدارانی سەردەم مەخمووریان کردووەتە پایتەختی دەرکردنی بڕیارەکان لە دەڤەرەکە.

مەخموور بە فەرمانی پاشایەتی ژمارە 458 لە 15ی ئازاری 1927 لە پلەی ناحیە بۆ قەزا بەرزدەکرێتەوە

لەڕووی ئاینییەوە خەڵکی سنوورەکە لە ئایینی‌ موسڵمانی سونە مەزھەبن.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌