هەینی - 31ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

1

مێرگەسۆر

شاروچكەی مێرگەسۆر دەكەوێتە ناوچەی بارزان و 165 كم لە شاری هەولێر دوورە. لەم ناوچەیە چەندین پرۆژەی گەشتیاری هەیە و خاوەن گەلێك شوێنی جوان و فینك و دڵگیرە، پیران، رێزان و رووباری چامە لەو شوێنانن.

خەلکی مێرگەسۆر بە زاروەی بادینی (کورمانجی) دەئاخون. دەکەوێتە ناوچەیەکی شاخاوی کە چیای بەناوبانگی وەک شیرن، پیران، قەلەندەری و برادۆستی ھەیە. لەو قەزایەدا سێ ڕووباری زێی سەروو، چامە و باڵندە ھەیە. لە ھاویندا کەشوھەوای نیمچە گەرم و وشکە. لە زستانیشدا سارد و باراناوییە. بەڵام لەوەرزی بەھارو پایزدا کەشوھەوای خۆش و مامناوەندییە.

ئەشكەوتی شانەدەر كە تەمەنی نزیكەی 60000 ساڵە كەوتووتە ئەو ناوچەیە، واتە تەمەنی ژیان لەم ئەشكەوتە بۆ سەردەمی چاخی بەردین دەگەرێتەوە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌