کۆی دەنگەکان
0
پاوە
شارستانی پاوە شارێکی باکووری پارێزگای کرماشانە.
خەڵکەکەی بە زمانی کوردی، زاراوەی ھەورامی قسه دهكهن. پاوە لە ناوەڕاستی دوو کێوی سەربەرزی شاھۆ و ئاتەشگادایە. بە ھۆی شێوی زەوی، سازکردنی خانووەکان، شێوەیەکی تایبەتی بەشارەکە بەخشێوە؛ بۆیە پاوە، بە ھەزار ماسوولە ناو دەبەن. ئەم شێوە بیناسازیە، لە گشتی جۆگرافیای ھەوراماندا، وەک پاوە، وایە.
ئەم شارە ئاو و ھەوایەکی خۆشی ھەیە.
ھێندێ لە مێژووناسەکان پێیان وایە کە ناوی پاوە لە ناوی سەردارێکی ساسانی “پاو" وەرگیراوە..
ژمارەی دانیشتووانی لە ساڵی 1385ی ههتاویدا 56,837 كهس بووه كه ئێستا زۆر زیاتره.