پێنجشەممه - 30ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

3

پێنجوێن

پێنجوێن شارێکی باشووری کوردستان ‌و ناوه‌ندی‌ قەزای پێنجوێنه‌ له‌ پارێزگای سلێمانی.

خاوەنی مێژوویەکی کۆن و سرووشتێکى دەوڵەمەندە. نێزیک سنووری رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستانه‌.

مێژووی دروستبوونی ئەم شارە دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتاکانی سەدەی شانزەھەم واتە زیاتر لە 400 ساڵە ئەم شارە ئاوەدانی تێدایە. بەپێی ئەو توێژینەوە و لێکۆڵینەوانەی کە بۆ ناوچەکە کراوە دەرکەوتووە کە پاشماوە دێرینەکانی قەڵاکانی قزڵجە، کچێ و وێنە لە ناوچەی پێنجوێن دەگەڕێتەوە بۆ ھەزارەی دووھەم و ھەزارەی یەکەمی پێش زایین، بەڵام پێکھاتەی زەوی و خاکی ناوچەی پێنجوێن مێژووی دروستبوونەکەی زۆر کۆنە و دەگەڕێتەوە بۆ چەرخی جیۆلۆجی یەکەم واتە ئەرکی و بۆ 4000 ملیۆن ساڵ بەر لە ئێستا و بەم پێیەش بە یەکێک لەکۆنترین یاخود دێرینترین ناوچەکانی باشووری‌ کوردستان دادەنرێت.

ئەم ناوچەیە لە کۆمەڵێک چیا و گردۆڵکە و دەشتی کشت‌وکاڵی ئاودار پێکھاتوە و پردی کەولۆز سنووری نێوان قەزای پێنجوێن و سەید سادقە و لە گوندی تەڕاتەوەنەوە دەست پێدەکات و بە گوندی میشیاوی سەر سنوور کۆتایی دێت.

دانیشتووانی‌ شارۆچكه‌ی‌ پێنجوێن نزیکەی 20,000 کەسه.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌