هەینی - 31ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

2

پیرانشار

شاری‌ پیرانشار ناوه‌ندی‌ شارستانی‌ پیرانشاره‌ له‌ پارێزگای‌ ورمێ‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كودستان.

شاری پیرانشار‎ لە باکووری رۆژاوا لەگەڵ شاری شنۆ بە 47 کیلۆمەتر، لە باکوور شاری نەغەدە بە 47 کیلۆمەتر، لە باکووری ڕۆژھەڵات شاری مەھاباد بە 75 کیلۆمەتر، لە باشووری شاری میراوە بە دووری 45 کیلۆمەتر و ھەروەھا شاری سەردەشت بە 95 کیلۆمەتر و لە ڕۆژاوا لەگەڵ باشووری کوردستان سنووری ھەیە.

لێکۆڵینه‌وه‌ کۆنینه‌ناسییه‌کان نیشان ده‌ده‌ن که‌ مێژووی شارنشینی له‌ ده‌شتی پیرانشار که‌ شاری پیرانشار به‌شێکه‌ له‌ ئه‌و، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌رده‌می برۆنز و سه‌رده‌می ئاسنی پێشامێژوو. شارستانی پیرانشار هه‌شت هه‌زار ساڵ مێژووی شارنشینی هه‌یه‌.

كەش و ھەوای پیرانشار‎ لە ھاوین و بەھار دا دڵخواز و خۆشە.

زمانی دانیشتووانی ئەو ناوچەیە زۆرتر کوردی بە زاراوەی سۆرانی بن زاراوەی موکریانییە. تاق تاق زمانی تورکیشی تێدایە.

حه‌شیمه‌تی‌ پیرانشار له‌ ساڵی‌ 1395ی‌ هه‌تاوی‌ 91٬515 كه‌س بووه‌ كه‌ ئێستا زۆر زیاتره‌. حه‌شیمه‌تی‌ پیرانشار به‌ ده‌ورووبه‌ریه‌وه‌ واته‌ شارستانی‌ پیرانشار زیاتر له‌ 150 هه‌زار كه‌سه‌.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌