پێنجشەممه - 30ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

0

پۆلدەشت

شاری‌ پۆلدەشت ناوه‌ندی‌ شارستانی‌ پۆلدەشته‌ له‌ پارێزگای‌ ورمێ‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كودستان.

عەرەبلەر ناوی کۆنی ئەم شاره‌یه‌.

پۆلدەشت دەکەوێتە باکوری پارێزگای ورمێ‌.

پۆلدەشت لە سەر سنووری رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان ‌و كوردستانی‌ سوور له‌ کۆماری ئۆتۆنۆمی نه‌خچه‌وان و لە کەناری ڕووباری ئاراسدا ھەڵکەوتووە.

كه‌ش و ھەوای پۆلدەشت نیمچە ووشکە. زستانی زۆر ساردە و ھاوینی گەرمە.

ژمارەی دانیشتووانی پۆلدەشت زیاتر له‌ 15 هه‌زار كه‌سه‌.

پۆلدەشت به‌ ده‌ورووبه‌ریه‌وه‌ واته‌ شارستانی‌ پۆلدەشت زیاتر له‌ 50 هه‌زار كه‌سه‌.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌