هەینی - 30ی سەرماوەزی 2724

کۆی دەنگەکان

0

پولدوختەر

پولدوختەر یەکێکە لە شارەکانی پارێزگای لوڕستان له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان‌و ناوه‌ندی‌ شارستانی‌ پولدوخته‌ره‌.

پولدوختەر له‌نێوان شاخ‌و كێوه‌ به‌رزه‌كانی‌ زاگرۆسدا هه‌ڵكه‌وتوو‌ەو كه‌ش‌و هه‌وایه‌كی‌ كوێستانی‌‌و ساردی‌ هه‌یه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ زستاندا به‌ڵام بارانی‌ زیاتره‌ له‌ به‌فر.

پولدوختەر 110 كیلۆمه‌تر له‌ خورەماوە ناوه‌ندی‌ پارێزگای‌ لوڕستان دووره‌.

خه‌ڵكی‌ پولدوختەر به‌ زاراوه‌ی‌ لوڕی‌ قسه‌ ده‌كه‌ن.

ئه‌شكه‌وتی‌ کلماکره له‌م ناوچه‌ هه‌ڵكه‌وتووه‌ كه‌ ئاسه‌اری‌ زۆر گرانبه‌های‌ تێدا په‌یدا كراوه‌.

حه‌شیمه‌تی‌ پولدوختەر له‌ ساڵی‌ 1395ی‌ هه‌تاوی‌ 26٬352 كه‌س بووه‌ كه‌ ئێستا زۆر زیاتره‌. پولدوختەر به‌ ده‌ورووبه‌ریه‌وه‌ واته‌ شارستانی‌ پولدوختەر زیاتر له‌ 80 هه‌زار كه‌س حه‌شیمه‌تی‌ له‌خۆ گرتووه‌.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌