کۆی دەنگەکان
3
قەڵادزێ
شاری قەڵادزێ ناوەندی قەزای پشدەرە، سەر بە پارێزگای سلێمانییە و نزیکە 134 کیلۆمەتر لێییەوە دوورە.
لە ڕۆژھەڵاتییەوە هاوسنووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و شارەکانی سەردەشت و میراوەیە، لە ڕۆژئاواشەوە ڕانیە، لە باکوورەوە ناحیەی قەسرێی قەزای چۆمانەوە و لە باشوورەوە ناحیەی بنگردە و ناوچەی مەرگە و قەزای ماوەتە.
قەڵادزێ لە ساڵی 1948 بووه بە قەزا.