هەینی - 31ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

77

ڕانیە

ڕانیە شارێکە لە پارێزگای سلێمانی کە ناوەندی قەزای ڕانیەیە. لە مێژووی باشووری کوردستاندا به‌ ده‌روازه‌ی‌ راپه‌ڕین ناسراوه‌

شاری ڕانیە دەکەوێتە باکووری ڕۆژھەڵاتی باشووری کوردستان و باکووری ڕۆژاوای شاری سلێمانی و نزیکەی 130 کیلۆمەتر لە شاری سلێمانی دوورە.

ڕانیە دەکەوێتە باکووری چیای قەندیل، باشووری قەزای کۆیە، ڕۆژھەڵاتی قەزای پشدەر و ڕۆژاوای قەزای شەقلاوەوە.

ئێستا لە ڕووی کارگێڕیەوە ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕینە کە فەرمانی ھەرێمی لە ڕووی کارگێڕیەوە وەک پارێزگایەک مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.

ڕانیە بە شاخەکانی کێوەڕەش، حاجیلە و ئاسۆس دەورە دراوە، و لە ڕووی کشتوکاڵییەوە دەشتی ڕانیە بەناوبانگە و خاکەکەی بەپیتە.

بەگوێرەی ئاماری سەرژمێریی بۆ ساڵی 2020، ژمارەی دانیشتووانی ناو شاری ڕانیە 107٬833 کەسە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌