هەینی - 31ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

9

ڕەواندز

ڕەواندز شارێکە کە دەکەوێتە پارێزگای ھەولێری‌ باشووری‌ كوردستان لە نزیک سنووری رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان‌و باكووری‌ كوردستان.

ڕەواندز 10 کیلۆمەتر لە ڕۆژھەڵاتەوە لە تاڤگەی بێخاڵەوە دوورە. قەزایەکە 123 کیلۆمەتر لە ھەولێرەوە دوورە. قه‌زاكه‌ چواردەورە کراوە بە چیاوە، چیای کۆڕەک لە باشوورییەوە، چیای ھەندرێن لە باکوورییەوە، چیای زۆزیک لە ڕۆژئاوایەوە و چیای برادۆست لە ژۆژھەڵاتییەوە.

مێژووی ئەم شارە بۆ سەردەمانی پێش زایین دەگەڕێتەوە و لەگەلێک سەردەمدا پایتەخت بووە.

ناوی شارەکە لە وشەی “ڕێواندیز” ھاتووە کە بە مانای “قەڵای ڕەواندییەکان” دێت. ناوی “ڕێواند” لە یۆنانی کۆن وەک “ئۆرۆنتێس” دەنووسرا.

ڕواندز یەکێکە لەو شارۆچکانەی کە گه‌شتیاری‌ زۆر سەردانی دەکەن.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌